په‌رله‌مانتارێكى عێراق: دۆلار ده‌درێته‌ ئه‌و با‌نكانه‌ی به‌رپرسان له‌ پشتیانه‌وه‌ن

لێدوانه‌كه‌ی پارێزگاری با‌نكی ناوه‌ندی عێراق له‌ باره‌ى ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ی سیاسیه‌تی دارایی نیه‌ و حزبه‌كان ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ده‌زگا ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان به‌كاری دێنن، كاردانه‌وه‌ی جیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/df364997-4e16-46b4-950e-ba1d0b6c6007/bagdad.ism/manifest

‌ K24 – هه‌ولێر:

لێدوانه‌كه‌ی پارێزگاری با‌نكی ناوه‌ندی عێراق له‌ باره‌ى ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ی سیاسیه‌تی دارایی نیه‌ و حزبه‌كان ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ده‌زگا ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان به‌كاری دێنن، كاردانه‌وه‌ی جیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایگه‌یاند، حكومه‌تی‌ عێراق هه‌وڵی نه‌داوه‌ سیاسه‌تی ئابووری و دارایی  دابڕێژێت و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنانیشی نیه‌، دۆلار ده‌درێته‌ ئه‌و با‌نكانه‌ی به‌رپرسان له‌ پشتیانه‌وه‌ن.