ئابووری فلیپین خێراترین گه‌شه‌ی تۆمار كردووه له ئاسیا
ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری فلیپین له چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵ خێراترین گه‌شه‌ی تۆمار كردووه له كیشوه‌ری ئاسیا.
K24– هه‌ولێر:
ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری فلیپین له چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵ خێراترین گه‌شه‌ی تۆمار كردووه له كیشوه‌ری ئاسیا.
حكوومه‌تی فلیپین لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئاستی گه‌شه‌ی ئابوورییان گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا حه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌ی ئابوورییه له‌و وڵاته و له تەواوی كیشوه‌ری ئاسیا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی بڕی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی و به‌هێزبوونی به‌های دراوه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هەڵاوسان له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌مه له كاتێكدایه چین به گه‌وره‌ترین هێزى ئابووری كیشوه‌ری ئاسیا داده‌ندرێت كه‌چی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری ته‌نها له سه‌دا شه‌ش بووه.