بازرگانی ژاپۆن رووى له كورتهێنان كردووه
به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی دارایی ژاپۆن له مانگی رابردوودا ئاستی هه‌نارده‌كانیان به‌رێژه‌ی له سه‌دا 14 دابه‌زیوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاستی هاورده به‌رێژه‌ی له سه‌دا 8 دابه‌زیوه.
K24– هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی دارایی ژاپۆن له مانگی رابردوودا ئاستی هه‌نارده‌كانیان به‌رێژه‌ی له سه‌دا 14 دابه‌زیوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاستی هاورده به‌رێژه‌ی له سه‌دا 8 دابه‌زیوه.
وه‌زاره‌تی دارایی ژاپۆن لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە ته‌نها له مانگی رابردوودا به به‌های زیاتر له پێنج ملیار دۆلار ئاستی بازرگانییان كه‌مبووه‌ته‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های یه‌نی ژاپۆنی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه‌چی ساڵی رابردوو له مانگی تهمووز ئاستی بازرگانیان زیادی كردبوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دووه‌م هێزی ئابوورییه له كیشوه‌ری ئاسیا و چواره‌م گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتیشه له هه‌موو جیهان بەوەی رۆژانه زیاتر له 3 مليۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌كڕێت.