نوێنەری ڕووسیا لە واشنتن: پەیوەستبوونی ئۆکرانیا بە ناتۆ جێگای قبووڵ نییە
K24 - هەولێر
باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتن ڕایگەیاند،هەرگیز ڕووسیا قبوڵی ناکات ئۆکرانیا بچێتە ناو ناتۆوە.
ئاناتۆلی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتن ڕایگەیاند، پەیوەستبوونی ئۆکرانیا بە ناتۆ بە تەواوی قبوڵکراو نییە بۆ ڕووسیا.
ئەنتۆنۆڤ گوتی: "مۆسکۆ هەرگیز قبوڵ ناکات کیێڤ بچێتە ناو هاوپەیمانییەکی دوژمنانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: " ئەمەریکا زیادەڕەوی دەکات لە لێدوانەکانیدا، سەبارە بە ئەندامێتی ئۆکرانیا لە هاوپەیمانی ناتۆ" پشتڕاستیشی دەکردەوە کە "تاکە بژاردەی دروست بۆ ڕووسیا سەرکەوتنی بێ مەرجی هێزەکانی ڕوسیایە لە بەرەکانی شەڕدا".
لای خۆیەوە جولیان سمیس، نوێنەری ئەمەریکا لە ناتۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو، هاوپەیمانیی ناتۆ ئەندامێتی بە ئۆکرانیا دەدات دوای ئەنجامدانی چاکسازی و کۆتایی هاتنی ململانێکان لەگەڵ ڕووسیا، بەو مەرجەی هەموو هاوپەیمانان ڕازی بن لەسەر قبوڵکردنی ئۆکرانیا.
لە 24ی شوباتدا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند، بە ئامانجی "پاراستنی ئەو دانیشتووانەی کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن رژێمی کیێڤەوە گێچەڵیان پێکراوە و کۆمەڵکوژ کراون، وەزارەتی بەرگری رووسیا هێزە چەکدارەکانیان نارد تەنیا لە دامەزراوە سەربازییەکان و چەکدارانی ئۆکراینی بدەن، ئەم هەڵمەتە بە پشتیوانی هێزی رووسیا و پۆلیسی کۆماری دەنێستک و لوگانسک بەڕێوە دەچێت."