له‌ غازی عه‌نتاب هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر گه‌شتیاران

به گوتنی‌ كافر و بی ئه‌خلاق سووكایه‌تیان پێ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر

له‌ شه‌قامێكی شاری غازی عه‌نتاب هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر گه‌شتیارانی چینی و به‌ كافر و بێ ئه‌خلاق و به‌ مه‌سیحی كردنی موسڵمانان سووكایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن.

 له‌ ڤیدیۆوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتی كه‌ گه‌شتیارانی چینیله‌ پاسێك داده‌به‌زن، هاووڵاتییه‌كی به‌ ته‌مه‌ن به‌ رێشێكی سپی و درێژه‌وه‌ كه‌ كلاوێكی ئاینی له‌سه‌ر داناوه‌، به‌ پشتیگیری هه‌ندێ گه‌نج به‌ره‌نگارییان ده‌بێته‌‌وه‌ و به‌سه‌ریان هاوار ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت ئێوه‌ كافرن برۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، لێره‌  به‌ داوای چی ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت موسڵمانان بكه‌نه‌ مه‌سیحی، بێ باوه‌ران.

گه‌نجێكی تر پێیان ده‌ڵێت كافرانی كوڕی كافر.

گه‌شتیاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ ئارامی له‌ شوێنه‌كه‌ دوور بكه‌نه‌وه‌و به‌ڵام هێرشكاره‌كان به‌دوایان كه‌وتوون و وازیان لێ ناهێنن.

پێره‌مێرده‌كه‌ به‌ هه‌ڵگرتی گسكه‌ داری پاككه‌ره‌وانی سه‌ر شه‌قام هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانیان ده‌كات.

له‌ وه‌ڵامی ژنێكی شاره‌كه‌ كه‌ ناڕازیبوونی خۆی پیشان ده‌دات، پێی ده‌ڵێت به‌ تۆ چی.