ئهمريكا بۆ كوردستان 24: له ههوڵهكانى توركيا بۆ سهركوتى ئازادى نيگهرانين
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان 24 لە واشنتن، رهخنهى له توركيا گرت و رايگهياند، واشنتن نیگەرانە بەرامبەر بە ھەوڵەکانی تورکیا بۆ سەرکوتکردنی ئازادی رادەربڕین
K24 – ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان 24 لە واشنتن، رهخنهى له توركيا گرت و رايگهياند، واشنتن نیگەرانە بەرامبەر بە ھەوڵەکانی تورکیا بۆ سەرکوتکردنی ئازادی رادەربڕین و ھەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی ھاوسەرۆکی پارتی گەلانی دیموکرات (ھەدەپە).
جۆن كێربى گوتهبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئهمريكا له وهڵامى پرسيارێكى كوردستان 24 گوتى: "لەراستیدا ھەروەکو رامگەیاند، ئێمە سەرکۆنەى، ھێرشەکانی ئەمدوایەی تورکیامان کردووە (مهبهستى پێكدادانهكانى پارتى كرێكارانى كوردستانه)".
گوتيشى: ئەو راپۆرتانەشم بینیووە کە باس لە دهستگيركردنى بەڕێز دەميرتاش دەکەن و ئێمە بەوردی چاودێری ئەو بابەتە دەکەین".
ئهوهشى گوت: ھەروەکو لەرابردووشدا ئاماژەم پێداوە، ئێمە نیگەرانین لە بەکارھێنانی سیستەمی دادوەری بۆ سەرکوتکردنی ئازادی رادەربڕین و چالاکی سیاسی لە تورکیا، بەردەوامیش پشتگیریی ئازادی رادەربڕین بووین لە تورکیا و دژی ھەر ھەنگاوێکیشین کە کاریگەریی لەسەر ئەو بابەتە ھەبێت".