یسرائیل کاتز.. ئیسرائیل لە وەڵامی ئێران ناترسێت
K24 - هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە زمانی فارسی وەڵامی هەڕەشەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران بۆ "سزادانی ئیسرائیل" لە کاردانەوەی هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، بەکارهێنا.
یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بە زمانی فارسی وەڵامی هەڕەشەکەی عەلی خامنەی ڕێبەری ئێران دایەوە کە هەریەکەیان زمانی ئەویتریان بەکارهێناوە بۆ وەڵامدانەوە. عەلی خامنەیی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە، هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەکەمان واتە هێرشکردنە سەر خاکەکانمان
کاتزیش لەوەڵامی ئەو تویتە لە پۆستێکدا بە زمانی فارسی لە ئەکاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی x نووسیویەتی: "ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل، ئەوا لە وەڵامدا ڕاستەوخۆ هێرش دەکەینە سەر ئێران"، هەروەها ئەکاونتی خامنەیی لە پۆستەکەدا جێگیر کردووە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئەکاونتی ڕێبەری ئیسلامی ئێران لەسەر پلاتفۆرمی "X" هەڕەشەیەکی بۆ سەر ئیسرائیل بە زمانی عیبری بڵاوکردەوە، سەبارەت بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق.
دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانیان لە دیمەشق کردە ئامانج، لەنێویاندا هەردوو عەمید تیمی سوپای پاسداران، محەمەد ڕەزا زاهیدی و محەمەد هادی حاجی ڕەحیمی و پێنج کەس لە ئەفسەرانی یاوەری کوژران.
لای خۆیەوە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک پێشووی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم تاوانە ترسنۆکانە بەبێ وەڵام نامێنێتەوە".
لە بەرامبەردا کاتز گوتی: "ئیسرائیل لە وەڵامی ئێران ناترسێت."