سەرۆکی کۆنگرەی جووەکان لە ئەورووپا، ئیتمار بن گڤیر تۆمەتبار دەکات بە کێشەنانەوە
K24 - هەولێر
سەرۆکی کۆنگرەی جووەکان لە ئەورووپا، ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کێشەی دژە جووگەرایی توندتر کردووە بە قسەکردن لەسەر نیشتەجێکردنی ئیسرائیلییەکان لە غەززە.
ئاریێل مۆزیکانت، سەرۆکی کۆنگرەی جووەکان ئەورووپا، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل گوتی: "هەر جارێک بن گڤیر لێدوان دەدات بە ئاوەدانکردنەوەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل لە غەززە و هاندانی کۆچی فەڵەستینییەکان لە غەززە وەک شریتێک وایە."
مۆزیکانت کە لە نەمسا دەژی و سەرۆکایەتی گروپێکی فراوان زیاتر لە 20 کۆمەڵگەی جوو دەکات لە سەرانسەری ئەوروپا، دەڵێت، "تاکەکانی ناو حکوومەت، وەک بن گڤیر و (وەزیری دارایی بێزالێل) سمۆتریچ، بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیارانە مامەڵە ناکەن."
سمۆتریچ، یەکێکی دیکە لە هاوکارە سیاسییە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جولەکەکانی ئەورووپا و کەسانی دیکەی تووشی شۆک کردووە کاتێک لە مانگی شوباتدا ڕایگەیاند، وەرگرتنەوەی 130 بارمتەی ئیسرائیلی کە هێشتا لە غەززە دەستبەسەرن، "گرنگترین بابەت نییە".
یشای فلیشەر، گوتەبێژی کۆمەڵگەی جووەکان لە هیبرۆن و گوتەبێژی پێشووی بن گڤیر، ڕایگەیاند، لێدوانەکانی مۆزکانت نوێنەرایەتی "سیاسەتێکی شکستخواردوو" دەکەن، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.