شرۆڤە و لێکدانەوەی جیاواز بۆ سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمەریکا دەکرێن

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

K24 - هەولێر

زۆرینەی پێشبینی و لێکدانەوەکان باس لەوە دەکەن، تاوتوێکردنی بارودۆخی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، بارودۆخی ئابووری و گفتوگۆی پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سوودانی دەبن لە واشنتن.

شرۆڤە و لێکدانەوەی جیاواز بۆ سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا دەکرێن. سەردانێک چەندین دۆسیەی گرنگ لەخۆ دەگرێت، چونکە بەراورد بە تەمەنی کابینەکەی لە کاتێکی درەنگدایە. لێکدانەوەکان باس لە لایەنی ئابووری، ئەمنی و تاوتوێکردنی سزای سەر بانکە عێراقییەکان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەن.

عەلی ساحب، شڕۆڤەکاری سیاسی دەڵێت، "چارەنووسی هێزەکانی ئەمەریکا، مژارە ئابوورییەکان بە تایبەتی سزای سەر بانکە عێراقییەکان و داهاتووی عێراق لە بەردەم ئاڵنگارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت، چونکە عێراق خاوەنی پێگەیەکی ستراتیژییەوە فشاری زۆری لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە لەسەرە".

لایەنێکی گرنگ لەسەر مێزی گفتوگۆکان پەیوەستە بە پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، چونکە تاوتوێکردنی ئەم پرسە لە واشتن رەنگە ببێتە هۆکاری دۆزینەوە چارەسەر بۆ ناکۆکییەکان لە داهاتوودا.

عومەر ئەلناسر، شڕۆڤەکاری سیاسی ئاماژە بەوە دەدات، "دۆسیەی هەرێم و فیدراڵ بابەتێکی زۆر گرنگە و بێگومان پێویستە ئاوڕی لێ بدرێتەوە، تاکوو بارودۆخی سیاسی بەرەوە کاڵبوونەوەی قەیرانەکان بچێت، چونکە  ماوەی زیاتر لە 10 متمانە لە نێوان هەردوولادا نەماوە".

سەردانە چاوەڕوانکراوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە کاتێکدایە؛ هەندێک لایەن سیاسی بەتایبەتی ئەوانەی لەژێر هەژموونی گرووپە چەکدارەکان و وڵاتانی دراوسێدان نایانەوێت گفتوگۆ لە نێوان عێراق و لایەنی ئەمەریکی هەبێت.