ئه‌مریكا له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی كه‌یسی سكاڵای دژی ده‌میرتاش ده‌كات
پشتگیری له ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كێربی رایگه‌یاند له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی كه‌یسی سكاڵای دژی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌كه‌ین.
كێربی هه‌روه‌ها نیگه‌رانیی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به سنوورداركردنی ئازادی راده‌ربڕین له توركیا ده‌ربڕی.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌لئه‌زیز و به‌دلیس شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند دۆست و هاوپه‌یمانمان توركیا ئه‌م هه‌فته و رۆژی پانزده‌ی ئاب به‌ره‌وڕووی چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی بوو.
سه‌باره‌ت به كه‌یسی سكاڵای دژی ده‌میرتاش رایگه‌یاند له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی ئه‌م پرسه ده‌كه‌ین و نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به سنوورداركردنی ئازادی راده‌برین و گوتاری سیاسی له لێپرسینی یاساییدا. پشتگیری له ئازادی راده‌ربڕین له توركیا ده‌كه‌ین.