هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، دووباره ده‌ست كراوەتەوە به هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وت له كێلگه‌كانی كه‌ركووك له رێگای بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
كۆمپانیای نەوتی باكور لەبەیاننامەیەكدا بلاویكردەوە به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، دووباره ده‌ست كراوه‌ته‌وه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی له كێلگه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كه ماوه‌ی پێنج مانگه وه‌ستاوه.
كۆمپانیای نەوتی باكوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه, لەقۆناغی یه‌كه‌مدا 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه, بڕیاریشه ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت دووباره بگه‌یه‌ندرێته‌وه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، ئەم ھەناردەیەش له‌رێگه‌ی بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان دەبێت.