له بودجه‌ی عێراق نرخی نه‌وتی به 40 دۆلار دەخەمڵێندرێت
K24 - ھەولێر
پڕۆژه‌ی بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2017 ئاماده‌كراوه‌و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش به 40 دۆلار خه‌مڵێندراوه.
مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح راوێژكاری ئابووری حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، كاره‌كانی پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق ته‌واو بووه‌و مانگی داهاتوو له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، و دواتر له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت.
راوێژكاری ئابووری عەبادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بوودجه‌كه 82 ملیار دۆلاره‌و پێشبینی ده‌كرێت بڕی كورتهێنان له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا بگاته 18 ملیار دۆلار، ئه‌وه له‌كاتێدایه كه عێراق زیاتر 90% بوودجه‌كه‌ی پشت به كه‌رتی نه‌وت ده‌به‌ستێت.