فرۆشی دۆلار لە عێراق دەكات
K24 - ھەولێر
به‌نكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، به‌راورد به ساڵی رابردوو و له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ساڵدا، ئاستی فرۆشی دۆلار له بهنكهكهیان به بری حه‌وت ملیار دۆلار كه‌میكردووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی به‌نكه‌كه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، 19 ملیار و حه‌وت 173 ملیۆن دۆلاری خستوەته بازاڕه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو زیاتر 26 ملیار و 803 ملیۆن دۆلاری فرۆشتبوو، هه‌ر دۆلارێكیشی به هه‌زار و 190 دینار فرۆشتووه.
به‌نكی ناوه‌ندی له رێگه‌ی خستنه‌بازاڕی دۆلاره‌وه، به‌های دیناری راگرتووه، پرۆسه‌ی فرۆشتنی ئه‌و دۆلاره‌ش ره‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ره.