عێراق هه‌وڵی وەدەستهێنانی بەشەئاوی خۆی دەدات
K24 - هەولێر
سائیر جبووری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، له پێناو دڵنیابوون له‌وه‌ی، بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه پشكی ئاوی عێراق بەردەدرێتەوە، هه‌وڵی نوێ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە تورکیا و ئێران ده‌ستی پێكردووه.
به گوته‌ی جبووری، عێراق بەهۆی وشکەساڵییەوە رووبەڕووی مەترسییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە، چونكه به‌رده‌وامیی قه‌یرانی وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی چاره‌ی به‌په‌له وا ده‌كات كێشه‌ی گه‌وره ڕووبه‌ڕووی عێراق ببێته‌وه و به‌هۆیه‌وه كۆچی دانیشتوان له گوند و زۆنگاوه‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات كه دواجار زیانێكی گه‌وره به كشتوكاڵ ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه‌ش زیاتر ده‌كات.
ئـەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی یونسکۆ؛ عێراق لەنێو ئەو وڵاتە عەرەبیانەدایه کە تا ساڵی 2050 زۆرترین بەرکەوتەی کەمئاویی دەبێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، 25 وڵات تووشی فشاری كه‌مئاوی بوونه‌ته‌وه و زیاتر له 80%ـی ئاوی به‌ده‌ستهاتوو بۆ مەبەستی ئاودێری، ئاژەڵداری، پیشەسازی، پێداویستییەکانی ماڵان و تەنانەت وشکەساڵی کورتخایەن به‌كاردێنن.
یونسکۆ دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا زۆرترین ئه‌و ناوچانه‌ن كه به‌ده‌ست كه‌م ئاوییه‌وه گیرۆدەن، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م ئاوی به‌سه‌ر قه‌ته‌ر، لوبنان، به‌حره‌ین، ئیمارات و عوممانیش به‌زه‌قی ده‌ركه‌وتوون له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا عێراق و جەزائیر لە پلەی دوازدەهەم و سێزدەیەمدان، کە تا ساڵی 2050 به‌زۆری ڕووبەڕووی کەمئاوی سەخت ده‌بنه‌وه.
هەروەها بەپێی ئامارەکانی ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان، دوو ملیار و 200 ملیۆن كه‌س له ساڵی 2023ـدا له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش بوونه، هاوكات سێ ملیار و 500 ملیۆن كه‌سی دیكه‌یش ده‌ستیان به ئاوی پاك و ته‌ندروست نه‌گه‌یشتووه، ته‌نیا له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا، 419 ملیۆن کەس لە شوێنی کراوەدا پیسایی دەکەن.