مه‌ترسییه‌كانی فراوان بوونی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌بن
K24 - هەولێر
ئیسرائیل له تاوتوێكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه درۆنی و مووشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاکەکەی به‌رده‌وامه و كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش تا دێت فراوانتر ده‌بن.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئیسرائیل له‌سه‌ر تاوتوێكردنی چۆنییه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ هێرشی مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی شه‌وی شه‌ممەی ئێران و سووربوونی له‌سه‌ر هه‌روا تێپه‌ڕنه‌بوونی ئه‌و هێرشه بێ وه‌ڵام، كاردانه‌وه‌ی وڵاتانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیسرائیل و مه‌ترسییه‌كانی فراوانبوونی چێوه‌ی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا دێت زیاتر ده‌بێت.
جه‌لعاد ئه‌ردان، باڵیۆزی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دانیشتنی به‌په‌له‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا داوای سه‌پاندنی توندترین سزای بۆ سه‌ر ئێران كرد. له به‌رامبه‌ردا ئه‌میر سه‌عید ئیراڤانی، باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی كرده‌وه، "ئێران هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بوو جگه له به‌رگریكردن له خۆی".
یائیر له‌بید، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل حكوومه‌ته‌كه‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات وێرانكاریی هێناوه‌ته‌وه و "توندوتیژییه تیرۆریستییه‌كه‌ی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، بۆیه پێویسته هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ئیسرائیل ئه‌نجام بدرێت".
جۆزیپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئیسرائیل له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ئێران به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بووه، توندڕه‌وه‌كان داوای وه‌ڵامێكی توند ده‌كه‌ن و میانڕه‌وه‌كانیش زیاتر لۆژیكین، بۆیه دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لێواری ته‌قینه‌وه‌یه.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌موومان له گرژتربوونی دۆخی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیگه‌رانین و دۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ناسه‌قامگیره، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه ده‌بێت"، پێویسته ئێسرائیل له بری وه‌ڵامی سه‌ربازی كار بۆ گۆشه‌گیركردنی ئێران بكات.
ده‌یڤید كامیرۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دووپاتیده‌كاته‌وه، "پێویسته ئیسرائیل به لۆژیكیانه و دوور له هه‌ڵچوون بیر بكاته‌وه و وه‌ڵامی ئێران نه‌داته‌وه، چونكه هێرشه‌كه‌ی ئێران شكستی هێناوه و له‌به‌ر چاوی هه‌موو جیهان هێزێكی لاواز ده‌ركه‌وت".
ئۆلاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی ئێمه روونه، ئه‌ویش هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه و وده‌شڵێت: "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل به هاوكاری هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ هێرشه‌كه‌ی ئێران، هه‌ر به‌ڕاستی سه‌رسوڕهێنه‌ر و نایاب بوو، سه‌ركه‌وتنێك بوو هه‌رگیز له‌یاد ناكرێت".
دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌و گرژیانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشاندا و داوای له ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن و سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كان به شێوازی سیاسی و دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.