عه‌باس غه‌زالی: دکتۆر محەممەد عەلی سوڵتانی لە ناو دڵی ڕووناکبیران و کۆمەڵگەی زانستیی کوردستاندا جێگەیەکی تایبەتی هەیە
K24 – هەولێر:
عه‌باس غه‌زالی، که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگیی هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به دکتۆر "محەممەد عەلی سوڵتانی" نووسه‌ر، لێکۆله‌ر، توێژه‌ر و مێژوونووسی ناوداری کورد جه‌ختی کرده‌وه، ئه‌م کەسایەتییه بەرز و به‌رجه‌سته زانستییه، بژاردەیەکە کە لە بواری مێژوو، فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردستاندا، بە تایبەتی لە مێژووی کرماشان وەک ناوەندی شارستانەتیی کورد، کاری زانستیی زۆر و گرانی پێشکەش کردووە.
"عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان؛ به بۆنه‌ی بەناوکردنی یه‌کێک له شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کانی شاری ڕەوانسەر بە ناوی دکتۆر "محەممەد عەلی سوڵتانی" نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر، توێژه‌ر و مێژوونووسی ناوداری کرماشانی، وتارێکی نووسیوه له به‌شێكیدا ده‌ڵێت، "بە بۆنەی بەناوکردنی شەقامێک لە شارە جوانەکەی ڕەوانسەر بە ناوی باوکی مێژووی کرماشان، ڕێزدار جەنابی دکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانی، کە لە ناو دڵی گشت ڕووناکبیران و کۆمەڵگەی زانستیی کوردستاندا جێگەیەکی تایبەتی هەیە، بە پێویستی دەزانین سوپاسی وەفاداران و خاوەنانی ئەو بیرۆکە بەجێیە و بەشدارانی ڕێزدار لەو کارەدا بکەین کە بەو کارەیان هەموومانیان دڵخۆش کرد".
هه‌روه‌ها غه‌زالی نووسیوویه‌تی: "مامۆستای هێژا جەنابی دکتۆر "محەممەد عەلی سوڵتانی" وەک کەسایەتییەکی بەرز و زانستیی کوردستان، بژاردەیەکە کە لە واری مێژوو، فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردستاندا، بە تایبەتی لە مێژووی کرماشان وەک ناوەندی شارستانیەتی کورد، کاری زانستی زۆر و گرانی پێشکەش کردووە کە هەمووی لێکەوەتەی تەمەنێک ڕەنج و هەوڵی بێ‌وچان بووە. لەو ڕووەوە بوونی بەڕێزیان لەو شارەدا، کە خاوەنی شوناسگەلێکی وەک شوناسی جوغرافیایی، مێژوویی، ئابووری و فەرهەنگییە، شوناسێکی دیکەی کۆمەڵایەتیشی پێداوە و تەواوی کوردستان شانازی بەو شوناسەوە دەکات".
دواجار ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە ڕاستیدا دکتۆر "محەممەد عەلی سوڵتانی" بەو کارانەی کە بۆ کرماشان کردوونی؛ نەک هەر دەبوو لەو پارێزگایەدا شوێنێکی بەناو بکرێت، بەڵکوو شایانی ئەوەیە کە لە هەولێر و شارەکانی دیکەشدا شوێن و ناوەندی زانستی بەناوی ئەو کەسایەتییە مەزنە بێت.