وهزارهتى بهرگرى ئێران: ئهوه كێشهى پهرلهمان نييه
وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە بنکەی ئاسمانیی نۆژە هیچ پهيوەندييهكى بە پەرلەمانهوه نییە.
K24 – ههولێر:
وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە بنکەی ئاسمانیی نۆژە هیچ پهيوەندييهكى بە پەرلەمانهوه نییە.
حوسێن دههقان بە پەیامنێرانی گوت: هاوکارییەکانی ئێران و رووسیا لە چوارچێوەی سیاسەتە گشتییەکانی کۆماری ئیسلامی و بە پێی پەسندکراوی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییە و پهيوەندی بە پەرلەمانی کۆماری ئیسلامییەوە نییە.
دههقان گوتی: تا ئەوکاتەی پێویست بێت بنکەی ئاسمانی نۆژە دەخرێتە بەردەست هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا.
چەند رۆژێک لەمەوبەر حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە، نوێنەری ناوچەی داڵاهۆی پارێزگای کرماشان لە پەرلەمان رایگەیاند: بە پێی مادەی 146ی دەستووری ئێران ناکرێ بە مەبەستی ئاشتخوازانەش بنکەیەکی سەربازی ئێران بخرێتە بەر دەست بیانییەکانەوە و عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش لە وەڵامی فەلاحەت پیشەدا گوتی هیچ بنکەیەکی سەربازی خراوەتە بەردەستی رووسەکان.