موتەھەری: دۆستايهتى ئەمریكا كۆتایی شۆڕش نیيە
عەلی موتەھەری نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران بە فارس نیوزی راگەیاندووە، بوونی ئۆباما دەرفەتە بۆ ئێران و بەدووری دەزانێت دەرفەتی لەو شێویە جارێكی دیكە بۆ ئێران بێتەوە پێش.
K24 – ههولێر:
عەلی موتەھەری نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران بە فارس نیوزی راگەیاندووە، بوونی ئۆباما دەرفەتە بۆ ئێران و بەدووری دەزانێت دەرفەتی لەو شێویە جارێكی دیكە بۆ ئێران بێتەوە پێش.
بە وتەی موتەھەری ئەگەر ئێران لەگەڵ ئەمریكا پەیوەندی دپلۆماسی ھەبێت زۆرێك لە كێشەكان لەوانە كێشەی بانكی چارەسەر دەكران. ھاوكات پێداگریش دەكاتەوە ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا بە واتای كۆتاییھاتن بە شۆڕشی ئێران نیە.
بە وتەی موتەھەری ئەوانەی پێيانوایە درووستكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا زیانە، بهههڵهداچوون.
لە سەرەتاكانی ھاتنەسەركاری دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 و دوای ھێرش بۆسەر باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە تاران، پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان ئێران وئەمریكا تێكچوو.