مانچێسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد
ئه‌گوێرۆ و نۆلیتۆ و پاڵه‌وان و ناونیشانی یارییه‌كه‌یه بوون
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به ڕابه‌رایه‌تیی پێپ گواردیۆلا دووه‌مین یاریی خۆی له وه‌رزی نوێی پرێمه‌ر لیگ به سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێهێنا و ئه‌گوێرۆش پاڵه‌وانی یارییه‌كه بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 ئابی 2016، له گه‌ڕی دووه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یاییه‌كه‌ی له یانه‌ی ستۆك سیتی برده‌وه.
له خوله‌كی 27، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به لێدانی سزا یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 36 گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و كۆی گۆڵه‌كانیشی له پرێمه‌ر لیگ گه‌یانده 3 گۆڵ.
له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، یانه‌ی ستۆك سیتی له رێگه‌ی هێرشبه‌ری ئیسپانی و پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆیان كریكیچ به لێدانی سزا تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 86، مانوێل نۆلیتۆی، هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 90، جارێكی دیكه نۆلیتۆ تۆڕی گۆڵی ستۆك سیتی هه‌ژاند و گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 6 خاڵ، یانه‌ی ستۆك سیتی له دوای دوو یاریی ده‌ستپێكی پرێمه‌ر لیگ نه‌یتوانی تامی بردنه‌وه بكات و به ته‌نیا تاكه خاڵێك له ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ وه‌ستاوه.