دوو یاریزانی یانه‌ی زاخۆ كێشه‌یان بۆ دروست بووه
بایكۆتی مه‌شق و گه‌شتی یانه‌ی زاخۆیان بۆ وڵاتی ئه‌رمینیا ده‌كه‌ن
دوو یاریزانی یانه‌ی زاخۆ، له‌سه‌ر داواكارییه‌ك كه بۆیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، بڕیاره بایكۆت كردنیان داوه و سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وان پابه‌ند به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ و بۆیان نییه یاریی بۆ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د و دیار یاخی داوایان له ئیداره‌ی یانه‌ی زاخۆ كردووه بڕی 50%ـی گرێبه‌سته‌كه‌یان پێ بده‌ن، ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش ئاماده‌یان بۆ پێدانی 35%ـی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌م دوو یاریزانه به‌م نرخه رازی نابن.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د عیسا، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م دوو یاریزانه پابه‌ندن به گرێبه‌ستێكی دوو ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداریان نابین.
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ، ده‌شڵێت: ئێمه له تواناماندا هه‌یه 35%ـی گرێبه‌سته‌كه‌یان بده‌ینێ.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د له دایكبووی شاری كه‌لاره، سه‌ره‌تا له یانه‌ی شێروانه ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر یاریی بۆ یانه‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و زێره‌ڤانی كردووه، دیار یاخی به‌رگریكارێكی له دایكبووی شاری سلێمانییه و ساڵانێكه یاریی بۆ یانه‌ی زاخۆ له خولی عێراق ده‌كات.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌شتی ئه‌رمینیا ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته كه‌مێكی مه‌شق و راهێنانیان له‌و وڵاته ده‌كه‌نه‌وه و چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.