سه‌عدى پيره ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ده‌خاته‌ڕوو
باسى ژیانی پێشمەرگە و بەرەكانی جەنگ و چونی شاندێكی ھەرێمی كوردسان بۆ بەغدا كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆبووەنەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ھەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، گفتوگۆ لە سەر باشكردنی بژێوی ژیانی خەڵك و موچە و كارەبا و ژیانی پێشمەرگە و بەرەكانی جەنگ و چونی شاندێكی ھەرێمی كوردسان بۆ بەغدا كراوه.