عەلاوی داوايه‌ك ئاراسته‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

لە بەیاننامەیەکدا ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلوەتەنییە، رایگەیاند، پێویستە حکوومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەهانای ئاوارەکانی مووسڵەوە بچن و کۆمەک و هاوکاری بەپەلەیان پێبگەیەنن.

K24 – هه‌ولێر:

لە بەیاننامەیەکدا ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلوەتەنییە، رایگەیاند، پێویستە حکوومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەهانای ئاوارەکانی مووسڵەوە بچن و کۆمەک و هاوکاری بەپەلەیان پێبگەیەنن.

عەلاوی داواشیکرد، دوای ئازادکردنی مووسڵ، قەرەبووی خەڵک بکرێتەوە و لە رووی سیاسییشەوە بە وردی خوێندنەوە بۆ قۆناغی دوای نەمانی داعش بکرێت.

لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە، عەلاوی داوای لەبەرپرسانی هەرێم کردووە، پلانێکی 3 مانگە لە ئێستا و پلانێکی دیکەی 6 مانگە بۆ دوای کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ دابڕێژن، لە پێناو زیاتر بە هاناوەچوونی ئەو خەڵکانەی بەهۆی شەڕی ئازادکردنەوەی شارەکە ئاوارە دەبن.