عێراق و توركیا 26 ڕێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
عێراق و توركیا له‌سه‌ر ئاستی باڵادا زیاتر له 20 ڕێككه‌وتن و یاداشتی په‌یوه‌ندیدار به پرسه‌كانی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و كشتوكاڵی و ئایینی و ڕۆشنبیری واژۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه په‌یوه‌سته به هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق و چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی دووقۆڵیش له نێوان توركیا و عێراق واژۆ كرا، كه ئه‌مانه‌ن:
1-ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیجی له نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و توركیا.
2-یاداشتی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی هاریكاری له بواری ئاو له نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و توركیا.
3-یاداشتی ڕێككه‌وتنی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان له نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و ژێرخانی توركی.
4-یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی پێكهێنانی لیژنه‌ی بازرگانی ئابووری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و توركیا.
5-ڕێككه‌وتننامه‌ی هاندان و پاراستن و ئاڵوگۆڕی وه‌به‌رهێنان له نێوان ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای توركی.
6-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ر دوو ژووی بازرگانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
7-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاریكاری ته‌كنیكی و زانستی و ئابووری له بواری پڕۆژه بچووكه‌كان و مامناوه‌نده‌كان، له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی پیشه‌شازی عێراق و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژی توركی.
8-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری مه‌شقی سه‌ربازی له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و توركیا.
9-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به مه‌شق و هاوكاریی له بواری ته‌ندروستی سه‌ربازی له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و توركیا.
10-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاوكاریی ستراتیژی له نێوان ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی و سكرتاریه‌تی پیشه‌سازییه به‌رگرییه‌كانی توركیا.
11-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاریكاریی ئه‌منی له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و توركیا.
12-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان په‌یمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری عێراقی و په‌یمانگه‌ی توێژینه‌ی ستراتیجی توركی له نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و توركیا.
13-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاریكاریی له بواری گه‌نجان و وه‌رزش له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی گه‌نجان و وه‌رزشی عێراق و توركیا.
14-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاریكاریی له بواری زانستی ته‌ندروستی و پزیشكی له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و توركیا.
15-پلانی كۆمه‌ڵه‌ی كاری كشتوكاڵی له ماوه‌ی نێوان 2024 – 2025 له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقی و توركی.
16-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری په‌روه‌رده‌یی له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقی و توركی.
17-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیا له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌نجوومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیای توركی.
18-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری هاریكاریی گه‌شتیاریی له نێوان وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و گه‌شتیاریی و شوێنه‌واری عێراق و وه‌زاره‌تی گه‌شتیاریی توركی.
19-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری به‌كارخستن و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
20-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان.
21- یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیفی میری له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی عێراق و وه‌زاره‌تی ئه‌رشیفی توركی.
22-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری ئاسایشی به‌رهه‌مه‌كان و به‌ربه‌سته ته‌كنیكییه‌كانی به‌رده‌م بازرگانی له نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیا.
23-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری كاروباری ئایینی له نێوان دیوانی وه‌قفی سوننی و سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی توركیا.
24-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به هاریكاری له بواری مه‌شقی دادوه‌ریی بۆ دادوه‌ران و یاریده‌ده‌ران و داواكارانی گشتی له نێوان په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی عێراق و ئه‌كادیمیای دادپه‌روه‌ریی توركی.
25-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری كاره‌با له نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق و وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا.
26-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا.