ریال به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كات كه پێشتر 25 جار پێی دۆڕاوه
نوێترین زانیاریی له باره‌ی یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید له وه‌رزی نوێی لالیگا
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌مین یاریی خۆی له وه‌رزی نوێی لالیگا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی له كاتژمێر 21:15 خولهك له به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد ده‌كات.
به گوێره و ئامار و مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان، پێشتر ریال مه‌درید و ریال سوسیداد 140 جار رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، یانه‌ی شاهانه 78 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 299 گۆڵیشی تۆمار كردووه و 25 یاریش له به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد دۆڕاوه و 37 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، هه‌روه‌ها ریال سوسیداد 174 جار تۆڕی گۆڵی یانه‌ی شاهانه‌ی هه‌ژاندووه.
ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه، به‌بێ كریستیانۆ یاریی ده‌كات و گومانیش له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی كه‌ریم بنزیما هه‌یه.