كه‌جه‌كه داوا له توركیا ده‌كات پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبكاته‌وه
كه‌جه‌كه: چیمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له حكوومه‌تی توركیا ده‌كات، به‌ره‌و ئاشتی هه‌نگاو بنێت و ده‌شڵێت: "ئێمه‌ش چیمان له‌ده‌ستبێت ده‌یكه‌ین".
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لەم ماوانەی دواییدا و لەسەر داوای چەند دەوڵەتێک داوا دەکەن کێشەی کورد لە گەڵ تورکیادا بە گفروگۆ چارەسەر بکرێت، جگە لەو دەوڵەتانە چەند لایەنێکی دۆست لە باشوری کوردستان و هەروەها هەدەپە هەمان داواکاریان هەبووە، ئێمەش وتوومان گفتوگۆ پێویستەو داوای ئاشتی مان کردووە، بەڵام دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاوی جددی بۆ ئاشتی بنێت، پاشان هەرچی بکەویتەسەر کەجەکە ئەنجامی دەدەین".
كه‌جه‌كه له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "بۆ چارەسەری پرسەكە و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ، پێویستە دەوڵەتی تورك هەنگاوی یەكەم بنێت، ئەگەر ئەوان هەنگاوی جدی بنێن ئێمەش بۆ پرسەکە ئامادە دەبین، ئەگەر تورکیا بیەوێت لەماوەی مانگێكدا پەسی کورد چارەسەردەبێت و ئاشتی بۆ توركیا دەگەڕێتەوە، ئەم هەنگاوەش نابێت دەوڵەتی توركیا بۆ ئامانجی خۆی بەكاری بهێنێت، پێویستە بە جددی هەنگاو بۆ چارەسەری پرسی كورد بنێت".
له باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستپێكرده‌وه پرۆسه‌ی ئاشتی، كه‌جه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "حكومەتی ئاكەپە بۆ چارەسەری پرسی كورد دەتوانێت بەڵێن بەخەڵكی توركیا بدات و نیاز پاکی خۆی بسەلمێنیت، دوای ئەوە وەفدێكی پەرلەمانی توركیا كە هەدەپەش لەناویاندابێت بچنە ئیمرالی بۆ دیداری ئۆجالان و ئەوکاتە راستەوخۆ پڕۆسەی گفتوگۆ دەستپێبكاتەوە، پاشان، پەكەكە و كەجەكە و حزبەكانی ناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمانی توركیا و پێكهاتەی عەلەوییەكان و رۆشنبیران و كۆمەڵگەی مەدەنی بچنە ناو گفتوگۆكانەوە".