به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی گۆڵف راده‌گیرێت
K24 - ھەولێر
به‌هۆی زۆری به‌رهه‌مه‌وه، ڤۆڵكسواگنی ئه‌ڵمانی، نیازی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی جۆری گۆڵف رابگرێت.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه، كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنی ئه‌ڵمانی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه له مانگی ئه‌یلولدا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری گۆڵف رابگرێت.
كۆمپانیاكه باوه‌ڕی وایه، زیاد له پێویست ئۆتۆمبێلی له‌و جۆره‌یان به‌رهه‌مهێناوه و بۆیه ده‌یانه‌وێت به‌راورد به ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ پانزه هه‌زار ئۆتۆمبێلی گۆڵف كه‌متر دروست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه، خه‌رجیه‌كانیش، كۆمپانیاكه بڕیاریداوه كاتژمێرەكانی كاركردن بۆ 10هه‌زار كرێكار كه‌مبكاته‌وه.