با‌نكی ناوه‌ندیی عێراق فێڵ له حاجییانی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات
به‌غدا هه‌مان تاكتیكی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی له‌سه‌ر پاره‌ی حاجیان جێبه‌جێكرد
K24 - ھەولێر
دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری حاجیانی هه‌رێمی كوردستان گه‌شتی مه‌ككه‌یان كرد، به‌غدا بریارێكی نوێی ده‌ركرد به‌وه‌ی دۆلار به هه‌رزانتر ده‌فرۆشێته حاجیان ئه‌وانه‌ی تا ئێستا گه‌شتیان نه‌كردوه، به‌وه‌ش زۆرترین حاجی عێراق سودمه‌ند ده‌بن و كه‌مترین حاجیانی هه‌رێمی كوردستانیش سود له‌و بریاره وه‌رده‌گرن.
دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها 500 حاجی هه‌رێمی كوردستان ماونه‌وه بۆ چوون بۆ حەجکردن به‌غدا بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی دۆلار به هه‌رزانتر بفرۆشێته حاجییانی عێراق.