فێستیڤاڵی سه‌مای دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - دهۆك:
به سپۆنسه‌ری كوردستان24، فێستیڤاڵی سه‌مای دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له گوتارێكدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان رایگه‌یاند، كورد هه‌زاران شه‌هیدی له‌پێناو ئازادی و سه‌رفرازی كوردستان داوه.
دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر راشیگه‌یاند، خودا ئازادی به ئێمه داوه و به‌نده‌ی خودا‌ش هه‌وڵیانداوه ئه‌و ئازادییه له ئێمه بستێنن، په‌نا به خوا به هه‌وڵ و هیمه‌ت و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌م ئازادییه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارێزگاری دهۆك هه‌روه‌ها گوتیشی، ئاماده‌ین ئه‌م فێستیڤاڵه ببێته ساڵانه، كاریگه‌رتر و فراوانتر ئه‌نجامی بده‌ین، تاكو ببێته كولتوور و ناسنامه بۆ شاری دهۆك.
راشیگه‌یاند، دهۆك شوێنی پێكه‌وه ژیانی هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌كه، ته‌واوی پێكهاته‌كان وه‌ك برا له‌و پارێزگایه به‌یه‌وه ده‌ژین.
دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ساڵی 2014 تیرۆریستان هه‌وڵیاندا كورد و پێكهاته‌كانی دیكه جینۆساید بكات، دهۆك بووه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ پاراستن و حه‌واندنه‌وه‌ی زیاتر له ملیۆنێك مرۆڤ له گشت ئایین و پێكهاته‌یه‌ك.
پێشتریش سەرپەرشتیاری هونەری فێستیڤاڵی سەمای دهۆک ئەحمەد مشەختی ڕایگەیاندبوو، 13 گرووپ لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە کردووە و لە بەرنامەیاندایە بۆ ساڵانی داهاتوو، فێستیڤاڵەکە بە نێودەوڵەتی بکەن.
فێستیڤاڵه‌كه لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.