ھاووڵاتیانی سلێمانی كەمتر دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان داوە
زیاتر لە 84% هاووڵاتیان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه
K24 - ھەولێر
به‌پێی راپرسیه‌ك له‌باشووری كورستان به‌شی هه‌ره زۆری هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستاندان.
زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان - دهۆك و په‌یمانگه‌ی راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی سیاسی، راپرسیه‌كیان له سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجامداوه كه رێژه‌ی زیاتر لە 84% هاووڵاتیان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه، بەڵام بە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە بەشداربووانی راپرسییەكە كەمتر بە بەڵێ دەنگیان بە سەربەخۆیی كوردستان داوە.
بە گوێرەی راپرسییەكە له پاریزگای هه‌ولێر به‌ڕێژه‌ی 86% به به‌ڵێ ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆیی داوه.
له پارێزگای دهۆكیش به ڕێژه‌ی 97.3% ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه.
هاوكات له پارێزگای سلێمانی به ڕێژه‌ی 67% به به‌ڵێ دەنگیان بە سه‌ربه‌خۆیی داوە.
له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 82% ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه.
له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به رێژه‌ی 89% ده‌نگی به‌ڵێیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه.
سه‌رباره‌ت به كه‌می رێژه‌ی ده‌نگدانی دانیشتوانی سلیمانی به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سكرتێری یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان پێی وایه ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسیه‌كانه له‌وناوچه‌یه‌دا كه تا ئێستا خۆیان یه‌كلایی نهكردووهتەوە له پشتگیری كردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.