هەندرێن بۆ یەكەمجار بووە پاڵەوانی جامی كوردستان

یانەكانی هەندرێن و ئاكرێ لە یاریی كۆتایی جامی كوردستان 2024 بەیەك دەگەن
یانەكانی هەندرێن و ئاكرێ لە یاریی كۆتایی جامی كوردستان 2024 بەیەك دەگەن

لە یاریی كۆتایی جامی كوردستان، یانەی هەندرێن لە ئاكرێی بردەوە و بووە پاڵەوانی حەوتەمین وەشانی جامی كوردستان.

لە یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ، یانەی هەندرێن و ئاكرێ لە یاریی كۆتایی جامی كوردستان رووبەڕووی یەكتربوونەوە، هەندرێن یارییەكەی بە 2 گۆڵ بەرامبەر تاكە گۆڵێك بردەوە بۆ یەكەمجار نازناوەكەی بەدەستهێنا.

ئاکرێ دوای بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی کوردستان، بۆ جاری یەکەم توانی بگاتە یاریی کۆتایی جامی کوردستان، بەڵام نەیتوانی جەژنەكەی بكاتە دوو جەژن و نازناوەكەی لەدەستدا.

هەندرێن دوای ئەوەی لە ركابەریكردنی نازناوی خولی نایابی كوردستان شكستی هێنا و لە پلەی یازدەیەم كۆتایی بەم وەرزە هێنا، بەڵام بە بردنەوەی جامی كوردستان قەرەبووی شكستەكەی لە خولی نایاب كردەوە.

ئیسحاق مێنسا هێرشبەری پیشەگەری یانەی ئاکرێ، بە تۆمار کردنی 4 گۆڵ خەڵاتی گۆڵكارانی جامی كوردستانی پێبەخشرا.

.

 

.