حووسییەکان: چوار کەشتی لە دەریای سوور کرانە ئامانج

K24 – هەولێر
گوتەبێژی حووسییەکان، ڕایگەیاند، چوار کەشتیی سەر بەهێزەکانی ئەمەریکا لە دەریایی سوور و زەریایی هیند لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج.
یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لەرێگەی درۆن و مووشەکەوە چوار کەشتیان لە دەریای سوور و زەریای هندی بەئامانج گرتووە، کە دوو لەو کەشتیانە سەربە هێزی دەریای ئەمەریکا بوون. دووەکەی دیکەش کەشتی بازرگانی بوون و بە ئاڕاستەی ئیسرائیل لە جوڵەدابوون.
وەک نیشیاندانی پشتیوای بۆ فەڵەستین هیزی دەریایی یەمەن هێرشیکردە سەر دوو کەشتی جەنگی ئەمەریکی لە دەریای سوور و ئۆپراسیۆنەکەمان سەرکەوتووبوو.
لەلایەکی دیکەوە هێزی درۆنیمان کەشتییەکیان لە دەریای سوور کردە ئامانج دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە پابەندی بڕیاری داخستنی ڕێڕەوی ئاوی بێت لەلایەن هێزەکانی یەمەنەوە، ئەو کەشتییەی کردمانە ئامانج بەرەو بەندەری ئیلاتی ئیسرائیل لەرێگەدابوو.
لە زەریایی هندیش هێزەکانمان لەڕێگەی درۆنەوە کەشتییەکی ئیسرائیلیان کردە ئامانج.