بڕيارێكى پهرلهمانى ئێران كاريگهرى ئابوورى له سهر ههرێم درووستدهكات
ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران دەستیكردەوە بە گفتوگۆكردن لەسەر گرێبەستە نوێكانی نەوت
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران دەستیكردەوە بە گفتوگۆكردن لەسەر گرێبەستە نوێكانی نەوت، نهيارانى ئەو گرێبەستانە دەڵێن ئێران سەربەخۆیی ئابووری و خاوەندارییەتیكردن لە نەوت لە كیس دەدات.
مەھدی حوسێنی بەرپرسی ليژنەی پێداچوونەوە بە گرێبەستە نوێكان گوتى: ئێمە دەمانەوێت بەرژەوەندییەكانمان لەگەڵ كۆمپانیاكان ھاوتەریب بكەین، ئەگەر بەرژوەندییەكان ھاوتەریب بن، نابێ نیگەران بین.
بڕیاری ئەمڕۆ و رۆژانی داھاتووی پەرلەمانی ئێران كاریگەری لەسەر نەوتی باشووری كوردستانیش دەبێت، ئەگەر لەنەرمی نواندن بۆ كۆمپانیاكان بەردەوام بن، ئێران بەرھەمی خۆی زیاد بكات، ھەم بەشێك لەبازاری ھەرێم دەبات، ھەمیش نرخی نەوت دادەبەزێت، ئەگەریش ئوسوڵگەراكان سەربكەون، پێناچێت كۆمپانیا گەورەكان بەئاسانی بگەڕێنەوە ئێران.