نەورۆز لە نێو یاریگەی خۆی 2 خاڵی لەدەست دا

گرتەیەك لە یاریی نێوان نەورۆزی سوورپۆشەكانی سلێمانی و شینپۆشەكانی نەفتی بەسرە
گرتەیەك لە یاریی نێوان نەورۆزی سوورپۆشەكانی سلێمانی و شینپۆشەكانی نەفتی بەسرە

لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە سلێمانی میوانداریی نەفتی بەسڕەی كرد، لەو یارییەدا تیپەكەی نزار مەحرووسی راهێنەری سووری 2 خاڵی لەدەست دا.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕی 25ـەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە یاریگەی "مەلعەبەكە" یانەی نەورۆز رووبەڕووی نەفتی بەسرە بووەوە، لە خولەكی 14 كڵاودیۆ ماڕادۆنا گۆڵی پێشكەوتنی نەورۆزی تۆمار كرد، ئەمەش پێنجەمین گۆڵی ئەم یاریزانە بوو لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق.
بەڵام خۆشییەكانی سووپرپۆشەكانی سلێمانی زۆری نەبرد، كاتێك حوسام مالیك لە خولەكی 20 ئەنجامەكەی بۆ نەفتی بەسرە یەكسان كردەوە، یارییەكەش تا كۆتایی بە یەكسانبوون بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات، ئەمەش یەكەمین بەرامبەربوونی نەورۆز بوو لەژێر سەرپەرشتی نزار مەحرووسی راهێنەری نوێی نەورۆز، یاریی داهاتووی نەورۆز بەرامبەر شورتەيە.
نەورۆز ئەم وەرزە لە کۆی 25 یاریی، خاوەنی 10 بردنەوە و 7 دۆڕان و 7 بەرامبەربوونە و بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ، لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

.
.