به فه‌رمی، شوان مامۆ ده‌چێته یانه‌ی زێره‌ڤانی

شوان مامۆ، كاپتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌رگرتووه و بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شوان مامۆ له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به بڕی 5 ملیۆن دینار مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرتووه، ده‌شڵێت: بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان یاریی بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانی شاری دهۆك ده‌كه‌م.
شوان مامۆ وه‌رزی رابردوو پله‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا و زۆریش له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیك بوون.
شوان مامۆ له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه، ساڵانێكی زۆریش بۆ خولی عێراق، یاریی بۆ به‌رگزه‌رده‌كانی پایته‌خت كردووه، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زێره‌ڤانی كرد، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌میر بابۆ بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م یاریزانه‌ش واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی پێشمه‌رگه كرد، ئێستاش كه سه‌میر بابۆ ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی زێره‌ڤانی وه‌رگرتووه، مامۆش دیسان شوێنپێی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی هه‌ڵگرتووه و به‌ره‌و لای ئه‌و كۆچ ده‌كات.