ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هاووڵاتیانی قەڵادزێ: لە پرۆژەی ئاوی خاس نزیک مەبنەوە چونکە جێی مەترسییە

پرۆژەی ئاوی خاس لە شاری قەڵادزێ
پرۆژەی ئاوی خاس لە شاری قەڵادزێ

K24- هەولێر

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین ئاگاداری هاووڵاتیانی قەڵادزێ دەکاتەوە، لە پرۆژەی ئاوی خاس نزیک نەبنەوە و مەترسی هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی ئایاری 2024، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، هاووڵاتیانی قەڵادزێ لەوە ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی دزەکردنی کلۆری پاکژکردنەوەی ئاو لە یەکێک لە بوتڵەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس، بۆتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەو شوێنە، ئیدارەی راپەڕین ئاشکرای کردووە، تیمەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس بە تەواوی توانای خۆیان کاریان کردووە، ئاماژە بەوەش دەکات تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕینیان ڕاسپاردووە تا کاری پێویست بکەن و چارەی کێشەکە بکەن، لەبەر ئەوە ئاگاداری هاوڵاتیانی قەڵادزێ دەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیک نەبنەوە تا تیمەکان چارەی کێشەکە دەکەن.

 

 

Fly Erbil Advertisment