زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆی ده‌ستنیشان كرد
5 ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌كه له لیستی یاریزانانی ریال مه‌درید دوورخراونه‌ته‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی له وه‌رزی نوێی لالیگا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش زێدان لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له كات 21:45 خولهك، یانه‌ی ریال سوسیداد و ریال مه‌درید به‌یه‌ك بگه‌ن، زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه.
له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان، (كیلۆر ناڤا، پیپی، مودریچ، كریستیانۆ و بێنزیما) نابینرێن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا، زێدان له شوێنی كریستیانۆ زێدان یاریی به لۆكاس ڤازكێز ده‌كات.
لە لیستەكە ناوی 5 ئه‌ستێره‌ی وه‌رزی رابردوو نابینرێت كه پێكهاتوون له (ناڤاس و پیپی و مۆدریچ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كەریم بنزیمە)، له لیسته‌كه‌دا دیسان بانگهێشتی لۆكای كوڕی وه‌ك گۆڵپارێز كردووه.
ئەمەش لیستی یاریزانەكانە:
گۆڵپارێز: كیكۆ كاسیا، رۆبن یانیز و لۆكا زێدان
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسیلۆ و دانیلۆ
ناوه‌ڕاستكاران: خامیس، كرووس، كۆڤاسیچ، كاسێمیرۆ، ئه‌سێنسۆ و ئیسكۆ.
هێرشبه‌ران: ڤاسكێز، مۆراتا، ماریانۆ و گاریس به‌یل.
ریال مه‌درید و ریال سوسیداد له مێژوودا 140 جار رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، یانه‌ی شاهانه 78 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 299 گۆڵیشی تۆمار كردووه و 25 یاریش له به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد دۆڕاوه و 37 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، هه‌روه‌ها ریال سوسیداد 174 جار تۆڕی گۆڵی یانه‌ی شاهانه‌ی هه‌ژاندووه.