چه‌ند ڕێنماییه‌ك له به‌رگریی شارستانی هه‌ولێره‌وه
K24 - هەولێر:
به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌پۆلی بارانبارینی به‌خوڕ كه چه‌ند رۆژێكه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانیی هه‌ولێر له تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ژماره‌یه‌ك رێنمایی و هۆشداری و چۆنییه‌تی خۆپارێزی له زریان و بارانی به‌خوڕ و هه‌وره‌تریشقه‌ی راگه‌یاندووه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، کاتێک زریان یاخوود باران و رەشەبا ڕوودەده‌ن، دەکرێت خێرا بەدوای پەناگەیەکدا بگەڕێین، بەتاییەتی لەكاتی درووستبوونی هەورە بروسکەدا.
هه‌روه‌ها به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئەگەر گوێت لە ده‌نگی هەور بوو و ڕەشەباشی لەگەڵدا بوو، دەبێت بزانیت لە مەودای مەترسیدایت.
به‌شێك له رێنماییه‌كانیی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر:
یه‌كه‌م: باشترین پەناگە باڵەخانەکانن کە خاڵیکەرەوەی دژە بروسکە (مانع الصواعق ).
دووه‌م: ئۆتۆمبێل، پەناگەیەکی باشه، به‌هۆی ئەوەی کارەبا له رێگه‌ی کانزاکەدا خاڵی ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: دوورکەوتنەوە لە پەناگەی هاوشێوه‌ی شوێنی وه‌ستان بۆ پاس و کەپرەکان و پێکهاتەکانی دیكه‌ی هاوشێوه.
چواره‌م: ئاگاداربوون لە ڕەشەبا و هەورە بروسکەکان پێش دەستپێکردن و هه‌روه‌ها دوای کۆتاییهاتنیشی .
پێنجه‌م: ئەگەر پەناگەت نەدۆزیەوە، دابنیشه، یاخوود پاڵكه‌وه.
شه‌شه‌م: دوور بکەوەرەوە لە شوێنە کراوەکان، بەتاییەت ناوچە بەرزە شاخاوییەکان و سەرباڵەخانەکان یان مەیدانە پان و بەرینەکان.
حه‌وته‌م: دوور بکەونەوە لە تاوەر و شوێنه بەرزەکان و دارە تەڕەکان.