كاتۆ سه‌عدوڵڵا: ده‌ستی ده‌ره‌كی له خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستێكی ده‌ره‌كی به‌هێز له‌ناو خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا دژ به شه‌ڕی غه‌ززه هه‌یه؛ ده‌شڵێت، له ئه‌مه‌ریكایش كاتێك هێرش ده‌كرێته سه‌ر موڵكی گشتی، هێزه ئه‌منییه‌كان ناچار ده‌بن ڕووبه‌ڕووی خۆپیشاندانی توندوتیژ ببنه‌وه.
ڕۆژی (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024) كاتۆ سه‌عدوڵڵا، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، له باره‌ی خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ئیداره‌ی بایدن هه‌یه، بۆیه وایكرد به ده‌نگ بێت و ڕایبگه‌یه‌نێت هه‌ر كه‌س توندوتیژی بكات، سزا ده‌درێت.
كاتۆ سه‌عدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌گوترێت له‌ناو قوتابیاندا به‌تایبه‌ت له زانكۆی كۆڵۆمبیا ده‌ستی دره‌كی هه‌یه و به‌شێك له به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كان، قوتابی نین.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، خۆپیشاندانی قوتابیان له 24 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌روه‌ها گوتی، كۆمارییه‌كان ڕه‌خنه‌یان له ئیداره‌ی بایدن هه‌یه سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران.
ناوبراو به پێویستیشی زانی، خۆپیشاندان به ئاشتی به‌ڕێوه بچێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، عه‌ره‌به‌كان له ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌یه، بۆیه ئیداره‌ی بایدن و هه‌ر دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی قوتابیان و پسپۆڕان لە 76 زانکۆی ئەمەریکا بۆ داوای ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە. هەروەها قوتابیان و پسپۆڕان داوا دەکەن، ئەمەریکا هەژموونی خۆی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی غەززە بەکار بهێنێت.
هاوکات، لە بەشێک لە زانکۆکان توندوتیژیی لەنێوان قوتابیان و پۆلیسدا دروستبوو، بەهۆیەوە تا ئێستا نزیکەی 200 قوتابی خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی نزیکەی هەزار قوتابی زانکۆ لەلایەن پۆلیسی ئەمەریکاوە بەهۆی خۆپیشاندان و مانگرتن لەناو کەمپەکان، دوێنێ پێنجشه‌ممه 2ـی ئایاری 2024، کارین ژان پییە گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، نابێت ڕێگەبدرێت ژمارەیەکی کەمی قوتابی ئارامی ئەوانی دیکە بشێوێنن.
ئەو گوتەبێژە گوتی: "ئەوان لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانەدان، بەڵام داگیرکردنی باڵەخانەی زانکۆ ئاشتیانە نییە".
ژان پییە گوتیشی: "ئێمە هەستمان بەوەکردووە رێژەیەکی کەم لە قوتابیانی زانکۆ نابێت رێگەیان پێبدرێت ببنە هۆکاری نائارامی تەواوی زانکۆکان و تێکدانی ئەزموونی هێمنانەی قوتابیانی دیکە".
کارین ژان پییە گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند، ئەمەریکییەکان مافی خۆپیشاندانیان هەیە، بەشێوەیەکی ئاشتیانە و لەچوارچێوەی یاسادا. بەڵام داگیکردنی باڵەخانەی زانکۆ ئاشتیانە نییە، چونکە بەهۆی ئەو کارەوە قوتابیانی دیکە هەست بە ئارامی ناکەن.