قەڵغانی رێزلێنان بەوانە درا کە بەهانای لێقەوماوانی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆوە چوون

وەبەرهێنەرانی کوردستان بە قەڵغانی رێزلێنانی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانەوە
وەبەرهێنەرانی کوردستان بە قەڵغانی رێزلێنانی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانەوە

K24-هەولێر

بەرامبەر ئەو هاوکارییە داراییەی پێشکەشی لێقەوماوانی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆیان کرد، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، قەڵغانی ڕێزلێنانی بە چەند وەبەرهێنەرێکی کوردستان بەخشی.

لە رێورەسمێکدا مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانی هەرێمی کوردستان، قـەڵـغـانـی ڕێـزلـێـنـانـی بـەو وەبـەرھـێـنـەرانـە بـەخـشـی کـە ھـاوکـاری دارایـیـان پـێـشـکـەش بـە زیـانـلـێـکـەوتـوان و لێقەوماوانی لافـاوەکـەی دھـۆک و زاخـۆ کـرد.

لە مەراسیمەکەدا، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، پـێـزانـیـنـی خـۆی بەرامبەر بەشـداری جـوامـێـرانـەی وەبەرهێنەران نیشاندا لـە ھـاوکـاریـکـردنـی لـێـقـەومـاوانـی دھـۆک و زاخـۆ.

ئەوانەی بەشداری پرۆسەی هاوکاریی و کۆمەکی لێقەوماوانی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆیان کرد، وەبـەرھـێـنـەران لـە نـاوچـەکـانـی گـەرمـیـان وھـەڵـەبـجـە، سـلـێـمـانـی و ڕاپـەریـن، سـۆران، ھـەولـێـر و دھـۆک بوون کە بـەشـداری کـەمـپـیـنێکیـان  لـە 19ی ئـاداری ئـەمـسـاڵ لەسەر داوای دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان کـرد کە ئـاراسـتـەی وەبـەرھـێـنـەران و سـەرمـایـەدارانـی کـرا بۆ هاوبەشیی کردن لە کەمپەینەکە.

Fly Erbil Advertisment