دوو ساڵه‌ یه‌كێتی رێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌كات

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا رایگەیاند،  بە توندى سەركۆنەی هەر هەوڵێک دەکات لەسەر دواخستنى وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هاوکات یەکێتى دواخستنى هەڵبژاردنى بە پاشقولگرتن لە مافی هەڵبژاردن ناوبردووە، لە کاتێکدا لەدوو ساڵی رابردوودا خۆی ھۆكاری دواخستنی ھەڵبژاردن بووە.

سەرباری ئەو بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت بە مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم بەگوێرەی مادەی 93 دەستوور لە تایبەتمەندییەکانی ئەو دادگایە، دەرکردنی هەر مەرسومێک لەلایەن سەرۆکی هەرێم ناچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی ئەو دادگایە، بۆیە ئەگەر سکاڵاش تۆمار بکرێ ڕەت دەکرێتەوە، بۆیە چارەسەرەکە تەنها لە ناوخۆدایە.

لەبارەی ئەو بەیاننامەیەی یەکێتی و بژاردەی دواخستنی هەڵبژاردن، ئازاد دۆسکى،  پسپۆڕى دەستوورى دەڵێت: لە دەستوور ئاماژەی پێکراوە، ناکرێت حزبێک ئیدیعای ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکات لەبەرژەوەندی حزبی بێت، لە کاتێکدا بەرژەوەندی کوردستان وەکو هەرێم لەبەرامبەر فیدراڵ لەوە گەورەترە کە حزبێک ئیدیعای ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکات

مەبەست لە دواخستنى هەڵبژاردن بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێکى سیاسی و یاساییە بۆ بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى، بە تایبەتی لە پرسى کورسی و مافی پێکهاتەکان، بە بڕواى چاودێرێكی سیاسی، ئێستاش کە یەکێتی پێداگرە لەسەر هەڵبژاردن، مەبەستەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فشارەی وڵاتێکی دراوسێ لەسەر ئەو حزبەی دروستکردووە.

زانا تۆفیق، چاودێرى سیاسی دەربارەی بەیاننامەکەی یەکێتی دەڵێت: ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەکە گەڕاوەتەوە بۆ هەڤاڵانی یەکێتی، عەجەبا ئەمە دووفاقی نیە لەناو بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا کە چەند مانگێک لەمەو پێش بگەڕێینەوە بۆ دواوە کە داواو پاڕانەوەیەکی گەورەی تێدایە بە رامبەر بە پارتی کە پڕۆسەی هەڵبژاردن دوا بخات، بەڵام لەم بەیاننامەیەدا تیشک دەخاتە سەر هەڵبژاردن لە 10 ی 6دا، ئەو چاودێرە پێی وایە، ئەم داواییەی یەکێتی هاندانێکە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە دوابخرێ و ئەو بڕیارە نا دەستوورییەی دادگای فیدراڵی داویەتی چارەسەر بکرێ.

بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، دواین بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕێگایەکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، لە کاتێکدا ئەم حزبە چەند جارێک داوای داخستنی هەڵبژاردنی کردووە، بە گرنگیش دەزانرێت سەرجەم حزبەکان لە پرسی هەڵبژاردندا بەرژەوەندی کۆی پێکهاتەو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن، نەوەک بەرژەوەندی کەسی و حزبی.

Fly Erbil Advertisment