دوای نیوەڕۆ لێزمە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

K24 – هەولێر
بەشى پێشبینى کەشوهەوای هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 4ی ئایاری 2024، بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ لێزمە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژەش یداوە، ئاراستە با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆکەش هاوتای دوێنێ دەبێت، واتە بەشێوەیەکی گشتیی کەشەوهەوای هەرێمی کوردستان فێنک دەبێت.
سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە 5ی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ کات و شوێن، بەڵام ڕیژەی باران لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بەراورد بە سەنتەری شارەکان.
هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماری ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دیارکراوە:
هەولێر : 25
سلێمانی : 21
دهۆک : 23
کەرکوک : 26
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 23
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29