وێنه‌ی ئه‌و بووك و زاوایه ببینه كه زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان كرا به تازیه
51 كوژرا و 94 برینداری لێكه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر
له ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییه‌كه‌ی شاری دیلۆك (عه‌نتاب) بۆ سه‌ر ئاهه‌نگێكی زه‌ماند، زاوا و بووك به سووكی بریندار ببوون، كه پاش ماوه‌یه‌كی كورت له نه‌خۆشخانه بۆ ماڵ به‌ڕێكران.
پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی كه‌م مانه‌وه له ماڵ، به‌سنا ئاكدۆغان به ده‌ربڕینی ئێش و ئازاره‌كانی وتی "زه‌ماوه‌نده‌كه‌مانیان كردیان به تازیه"، له‌ناكاودا له هۆش خۆی چوو و جارێكی تر بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه.
خێزانی بووك و زاوا له ناوچه‌ی په‌رواری له پارێزگای سێرت له باكووری كوردستان بۆ شاری دیلۆك كۆچیان كردووه.
51 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه له دیلۆك له باكووری كوردستانی گیانیان له‌ده‌ستدا و 94 كه‌سی تر به برینداربوون كه 69 كه‌س له نه‌خۆشخانه كه‌توون و ره‌وشی ته‌ندروستی 17 بریندار مه‌ترسیداره.



