شاندێكی بانكی "تی بی ئای" سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 - هەولێر
شاندێكی بانكی بازرگانی عێراقی ناسراو به "تی بی ئای" سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆ ده‌بێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 04-05-2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"ـی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به كوردستان24ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 05-05-2024، شاندێكی بانكی بازرگانی عێراقی "تی بی ئای" سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بنه‌وه.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی کوردستان24، ئامانجی هاتنی شاندەکە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من"، گفتوگۆکردنە له‌باره‌ی چۆنییەتی به‌شداریكردنی بانكی "تی بی ئای" له پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من".
بانكی تی بی ئای یه‌كێكه له بانكه حكوومەتییهكانی عێراق و له پرۆسه‌ی ته‌وتینی مووچه‌خۆرانی عێراقدا به‌شداره، بۆ چۆنییەتی بەشداریی له پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"ـیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پڕۆژه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
تا ئێستا 301 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ناویان له پرۆژه‌ی "هەژماری من" تۆماركردووه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش كارتی بانكییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كارتی بانكییان بۆ دروست بكرێت.