سبەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات
K24 – هەولێر:
سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی بگاتە تاران، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه.
هاوكات به‌شێك له میدیاكانی ئێران باسیان له سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته كردووه.