ئاسایش و پۆلیسی هەولێر 19 کەسیان لە گەڕەکی بەهاری نوێ دەستگیر کرد

ئاسایش و پۆلیسی هەولێر 19 کەسیان دەستگیر کرد
ئاسایش و پۆلیسی هەولێر 19 کەسیان دەستگیر کرد

K24 – هەولێر:

لە هەولێر 19 کەس لە لایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر دەستگیرکران، کە بەشدارییان لە شەڕەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی گەڕەکی بەهاری نوێی هەولێر کردبوو کە تێیدا ژمارەیەک کەس برینداربوون.

رۆژی شەممە (4ـی ئایاری 2024) کارزان ساڵح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 7:18 لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاگادارکراینەوە بەهۆی بوونی شەڕێک لە گەڕەکی بەهاری نوێی هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەڵێت: بۆمان دەرکەوت بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو بنەماڵە لە گەڕەکی شادی دەبێتە شەڕیان بە چەک و چەقۆ رووبەڕووی یەکتری بوونەوە، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی بریندار بوون، تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش توانییان 19 کەس لە هەردوو بنەماڵە دەستگیر بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، ئێستا کەسەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستبەسەرن و بەپێی ماددەی 413 پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێتەوە و دەدرێنە دادگا. 

Fly Erbil Advertisment