له ئاكرێ گه‌شتیار و گه‌شتوگوزار هه‌یه و هوتێڵ ده‌ستناكه‌وێت
K24 - ئاكرێ
هاوینه‌هه‌واره‌كانی ئاكرێ بوونه‌ته خاڵی سه‌رنجڕاكێشی گه‌شتیاران به‌تایبه‌تی گه‌شتیارانی خوارووی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری ئاكرێ رایده‌گه‌یه‌نێت هاتنی گه‌شتیاران به‌راورد به ساڵی رابردوو دوو هێنده زیادیكردوه، به‌ڵام نه‌بوونی شوێنی مانه‌وه گه‌وره‌ترین گرفته هه‌م بۆ گه‌شتیاران و هه‌میش بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری ئه‌و ناوچه‌یه.