پەیامنێری کوردستان24: سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران
K24 - تاران:
پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران.
ڕۆژی یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
پێشتریش نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگاتە ئێران و سبەی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەستپێدەکات و کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن.
هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) فەوزی ھەریری، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی ھەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین جار بە شێوەیەکی فەرمی بانگهێشتی تاران کراوە، ئێستا دۆخەکە گونجاو بوو، بۆ ئەوەی سەردانەکە بکرێت".
هەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، نێچيرڤان بارزانى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شاندەکە لە جێگرانى سه‌رۆكی هەرێم و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێن.