هۆشیار سیوه‌یلی: سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران سه‌ره‌تایه‌كه بۆ پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران

K24 – هەولێر:
سەبارەت بە پەیوەندییەكانیی هەولێر و تاران و رۆڵێ ئێران لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ تاران یه‌كجار گرنگه و له كاتێكیشدایه كه ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت. هاوكات گوتیشی: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران سه‌ره‌تایه‌كه بۆ پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران".
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، شتێكی شاراوه نییه، ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ساردی تێكه‌وتووه.
گوتیشی: بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی باڵا، هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كۆنه‌بوونه‌ته‌وه، تاكو په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌نه‌وه.
هۆشیار سیوه‌یلی باسی له‌وه‌شكرد، دوایین سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی له ساڵی 2021 بوو، كاتێك بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆمار چووه ئێران.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران سیوه‌یلی ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به نێوانی هه‌ردوولا هه‌یه. گوتیشی: ئه‌م سه‌ردانه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دروستكردنه‌وه و پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بۆ ئێران و هه‌رێمی كوردستان گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابووری و ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان و ئێران ئه‌گه‌ر تاكو پێش ساڵی 2003 دووژمنێكی هاوبه‌شیان له به‌غدا هه‌بووبێت، ئێستا دۆستێكی هاوبه‌شیان له به‌غدا هه‌یه، بۆیه باشبوونی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و تاران كاریگه‌ری ئیجابی ده‌بێت.
ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و تاران شتێكی تازه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه، له‌بیریشمان نه‌چێت، كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاری ئێمه‌ی كردووه، هه‌میشه ده‌رگای كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
پێشتریش نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگاتە ئێران و سبەی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەستپێدەکات و کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن.
هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) فەوزی ھەریری، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی ھەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین جار بە شێوەیەکی فەرمی بانگهێشتی تاران کراوە، ئێستا دۆخەکە گونجاو بوو، بۆ ئەوەی سەردانەکە بکرێت".
هەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، نێچيرڤان بارزانى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شاندەکە لە جێگرانى سه‌رۆكی هەرێم و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێن.