سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە کێبڕکێکەی چین نیگەرانە

K24 - هەولێر
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند، لە کێبڕکێیەکی چین نیگەرانە.
ڤۆن دێر لاین، پێش کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ شی چین پینگ، سەرۆکی چین و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس گوتی: نیگەرانە لە چین، هەروەها دەبێت هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەو کێبڕکێیەی دەیکات دادپەروەرانەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، "چین ئێستە سەرقاڵی بەرهەمهێنانە، وەک لەوەی بەرهەمەکانی دەفرۆشێت، ئەمەش بەهۆی دابەزینی خواستی ناوخۆی وڵاتەکەی، کە بووەتە هۆی زیادبوونی دابینکردنی بەرهەمە چینییە پاڵپشتکراوەکان، وەک ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پۆڵا و چەندانی دیکە، ئەمەش بازرگانییەکی نادادپەروەرانەیە".
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەورووپا ناتوانێت ئەو جۆرە کارانە قبوڵ بکات، کە بازاڕ دەشێوێنێت و ببێتە هۆی دابەزینی پیشەسازیی ئەورووپا".
ڤۆن دێر لاین ئاشکراشی کرد، لە گفتوگۆکانی پێشووی لەگەڵ سەرۆکی چین بە ڕوونی ڕایگەیاند، "ناهاوسەنگییەکانی ئێستە لە بازاڕدا هەمیشەیی نین و دەبێت چارە بکرێن."