پارێزگاری نەینەوا: ئەمەریکا بایەخ بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەدات

K24 - هەولێر
پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، ئەمەریکا بایەخی تەواو بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەدات.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای گەڕانەوەی لە ئەمەریکا سازی کرد عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا، بریتی بووە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکانی قەزای شنگال، ئاژانسی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بایەخی تەواو بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەدات.
پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەدا، دۆسیەیەکی دیکەی سەردانەکەی دووبارە بنیاتنانەوەی فڕۆکەخانەی پارێزگای نەینەوا بووە، ئەویش کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بنیاتنانەوەی لەسەدا 30ـی فڕۆکەخانەکەیان لە ئەستۆیە.
ڕۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا، ڕایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمیی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مەریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.